|
|
 |
له بێ مه‌یلت قه‌ت خۆش نابم. . ئیسماعیل که‌ریم |
 |

لێت خۆش ده‌بم کۆشکی ئاوه‌دانی دڵمت
به ته‌نهایی و غوربه‌ت سپارد
ئاوات‌و حه‌زی یه‌ک ساڵه‌م
به به‌رچاوی خه‌ڵک و خواوه
بۆ گۆڕێکی تاریکت نارد
لێت خۆش ده‌بم له‌جێ خه‌نده‌و سۆزی عه‌شقێ
درکه‌زیت له نێو دڵم نا
ئه‌و نه‌مامه‌ت بڕیه‌وه به ئه‌شکی سوری چاوانم
ئاوی چوار وه‌رزه‌ی ساڵیم دا
له هه‌موو شتێکت خۆش ده‌بم
به‌ڵام هه‌رگیز
له بێ مه‌یلی یه‌ک ساڵی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ت
قه‌ت خۆش نابم
|
 |
دوای مام جه‌لال یه‌كێتی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ؟...گۆڤاری نێوه ند |
 |

به‌لاَم روون وئاشكرایه وه‌زعی ناوخۆیی یه‌كیَتی گرژیی وئاڵۆزیی سه‌خت به‌خۆوه ده‌بینیَ هه‌تا لیَواری لیَكترازانی ریزه‌كانی. كه‌وابوو مافیَكی ره‌وای چاودیَرانی سیاسیی وناوه‌نده‌كانی تویَژینه‌وه‌یه هه‌ر له‌ئیَستاوه شرۆڤه‌ی ئه‌و باره پیَشبینیكراوه بكه‌ن وسه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بۆ دایه‌لۆگ كردن له‌مه‌رِ ئه‌و پرسه گه‌رم وبایه‌خداره بورووژیَنن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان. ئیَمه لیَره‌دا وله‌ریَی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ خویَندنه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ده‌مانه‌ویَ پرسیاری دۆخی دوای مام جه‌لال وچاره‌نووسی سیاسیی یه‌كیَتی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ده‌مانه‌ویَ پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین ئاخۆ كام له‌سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانی ئیَستای یه‌كیَتی شانسی زۆرتری هه‌یه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی جیَگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟ له‌پاشاندا خوازیارین له‌وه‌ش تیَبگه‌ین ئاخۆ كام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌واقیعه‌وه نزیكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كیَتی یان مانه‌وه‌ی یه‌كیَتی به‌ریزیَكی یه‌كگرتوو؟، لیَ ره‌نگه هه‌بن وا بیربكه‌نه‌وه هیَشتاكه زووه بۆ ورووژاندنی ئه‌م پرسه به‌حكومی ئه‌وه‌ی هیَشتا واقیعه‌كه رووینه‌داوه‌و نه‌هاتۆته پیَشه‌وه، به‌لاَم رای دروست ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌نهۆوه زۆر گرنگه شیكاریی وخویَندنه‌وه بۆ ئه‌و واره بكریَت وبكریَته رۆژه‌ڤ. ئیَمه له‌ریَی ئه‌م ته‌وه‌ره‌وه ده‌مانه‌ویَت ئه‌و پرسه بورووژیَنین وده‌رگایه‌كی گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه له‌راستای تاوتویَكردنی ئه‌و پرسه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسیی ورووناكبیریی ورۆژنامه‌وانی. بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ره‌كه‌ی ئیمه ش "ئیسماعیل كه‌ریم" نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌مجۆره هاته دوان.
|
 |
ئايا کێشه‌ی گه‌نج له كوردستاندا كيێشه‌يه‌كي ياساييه؟ .... كوردستان ڕاپۆرت |
 |

ئیسماعیل كه‌ریم... په‌ڕله‌مان نه‌ک تا ئێستا نه‌یتوانیوه خه‌ونی گه‌نجان بێنێته دی، به‌ڵکو زیاتر له‌ده‌سگایه‌ک ده‌چێت که به‌رهه‌م هینه‌ری عه‌قڵێکه که مرۆڤی هۆشیار شه‌رم ده‌یگرێت له وڵاتیکدا ده‌ژی ئه‌مه په‌ڕله‌مانه‌که‌ی بێت
ئاخر ئه‌م په‌ڕله‌مانه هینده‌ی له ده‌زگا و ڕه‌کخراوێکی حزبی ده‌چێت، به نیو هێنده له ده‌زگایه‌ی شارستانی و دیمۆکراتی ناچێت، ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌سته‌مه بتوانێت بریارێکی سه‌ر به‌خۆ بدات...
|
 |
گله‌ییه‌ک له chra .tv مه‌هاباد شیر په‌نجه نیه... ئیسماعیل که‌ریم |
 |

ئایا خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی ناسراوی وه‌ک مه‌هه‌باد قه‌ره‌داغی که بۆ چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک زیاتره ده‌نوسێت نابێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕه‌خنه له هونه‌رێک بگرێت که سه‌رباری سوکایه‌تی ده‌کات به ڕه‌گه‌زه‌که‌ی، ئاینده‌ی هونه‌ری کوردیش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، ته‌نها به خاتری ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له ژێر سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی زه‌ردا ده‌ژی؟؟؟ ئایا ئه‌وه ده‌سته‌ڵاته به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵکاری و بێ ئاوی و بێ کاره‌بایی و ئاینده نادیاری ئه‌م میله‌ته‌و ژن کوشتن و ...هتد یان مه‌هاباد قه‌ره‌داغی؟؟؟
بۆ خۆم له‌وه دڵنیام که بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به‌ده‌ر نیه له ڕه‌خنه‌و که‌م و کوڕی، که ده‌کرا فه‌رامۆشیان نه‌کات و زۆر ره‌هه‌ندی تر هه‌یه که پێوستی له‌سه‌ر وه‌ستان بوو، به‌ڵام نه‌یکردوه، وه‌ک پاڵپشتی ده‌سته‌ڵات له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه و فه‌رامۆش کردن و له په‌راوێز خستنی کۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی جدی، که هه‌رده‌م مایه‌ی شانازی هونه‌ری کوردین،، یان بێ هه‌ڵوێستی خودی ئافره‌ت خۆیان، که به‌و تێکستانه‌ی گۆرانیه‌کانی عه‌زیز وه‌سی یه‌ک پارچه سوکایه‌تیه پێان سه‌رچۆپیه‌که به که‌س ناده‌ن و، په‌یتا په‌یتا خه‌ریکی وێنه گرتنن له گه‌ڵیدا،، یان ئایا خه‌ڵکی تر که‌مه له ئاستی به‌رزتردا که هونه‌ری گۆرانی کوردی به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانی بردوه، به‌ڕێزیان بێ ده‌نگن لێی؟؟
|
 |
به‌شی ڤیدۆکانم |
 |

دوای ماندوو بوون و هه‌وڵی هاوڕێی خۆشه‌ویست کاک ئاری دیزاین
توانرا هه‌ندێك له هۆنراوه‌کانم به‌ده‌نگ و هه‌ندێک له دیداری تیڤیه‌کانم لێره‌دا په‌خش بکرێت و به‌شێکی تایبه‌تی بۆ بکرێته‌وه،، له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ به‌ڕێزی...
به ئومێدی کات و ساتێک به‌سود له‌گه‌ڵیدا
بۆ بینینی ئه‌م به‌شه تکایه خوێنه‌ری به‌ڕێز کرته له‌سه‌ر به‌شی ڤیدۆکانم بکه
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی هه‌رده‌مم بۆتان
دڵسۆزتان
ئیسماعیل که‌ریم
|
 |
کاتێ سوکایه‌تی ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی جه‌نگێک |
 |

بۆ وه‌لانانی عه‌قلی باوی ڕزیوی ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوی دواکه‌وتوو، که ده‌یان و سه‌دان ساڵه له‌به‌ر ده‌م هاوکێشه‌کانی بون و ژیاندا ده‌سته‌و دامێن وه‌ستاون، به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ڵامێکی مه‌عریفی به هه‌موو ئه‌و پرسیاره مه‌عریفیانه بده‌نه‌وه که ئه‌مڕۆ له ناو سیسته‌م و کۆمه‌ڵگاکانی تری دونیا چنگیان که‌وتوه، به تایبه‌ت پرسیاره زانستی و گه‌ردونی و مرۆیه‌کان، ته‌نها کۆمه‌ڵێ وه‌ڵامی خورافی به هه‌میشه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م پرسیارانه‌دا خۆی زه‌ق ده‌کاته‌وه، که ناکرێت مرۆڤی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن پاشخانی عه‌قڵێکی مه‌عریفی به‌م وه‌ڵامانه ڕازی بێت، که هێنده‌ی له ئه‌فسانه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگا نزیکه، به نیو هێنده هیچ پێناس و چوارچیوه‌یه‌کی زانستی نایگرێته خۆی، |
 |
گۆران و نالیا‌و تانیا سێ کۆستی له‌ناکاوا |
 |

به‌ڵام له‌م نێوه‌ندا ناکرێت مه‌رگی( لانیا)*ی ته‌مه‌ن چوار ساڵ و (تانیا)* ی دایکی له بیر بکه‌ین که له هه‌مان ئۆتۆمبیل و له هه‌مان رۆژ و به هه‌مان کاره‌سات گیانیان له ده‌ست دا، که‌چی زۆر که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی به مه‌رگی ئه‌م دایک و کۆرپه‌یان زانی، له کاتێکدا کۆچی لانیا ی منداڵ و تانیا ی دایکی هیچی له کۆچی ناواده‌ی کاکه گۆران که‌متر نه‌بوو، گه‌ر ناوبانگ و کاری ڕاگه‌یاند نه‌بێت،، کێ هه‌یه بڵێ کۆچی ئه‌م مندال و دایکه جه‌ژنی نه‌کردوه به پرسه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان؟، کێ ده‌ڵێت ته‌نیا گه‌ر مه‌رگ وا زوو زه‌فه‌ری به لانیا نه‌بردایه سبه‌ی رۆژ نه‌ده‌بویه مرۆڤێکی به ناوبانگ و دڵسۆز بۆ ئه‌م میله‌ته؟
|
|